بڕیاری ههرزانكردنی نان و سهموون سهرهتای ههفتهی داهاتوو جێبهجێ دهكرێت
K24 - هەولێر:
بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ لەمەو دوا نرخی 10 سەموون و 10 نان دەکرێتە هەزار دینار، ههفتهی داهاتووش دهچێته جێبهجێكردن.
بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ لەمەو دوا نرخی 10 سەموون و 10 نان دەکرێتە هەزار دینار، لە بەرامبەردا داشکاندنی 50%ـی کرێ کارەبا و نرخی ئارد و غازیشیان بە کەمتر لە نرخی بازاڕ بۆ دابین دەکرێت و خاوەن فرن و نانەواخانەکان و هاووڵاتیان پێشوازی لەم بڕیارە دەکەن.
ئهم بڕیاره لهلایهن نانهواخانه و هاووڵاتییانهوه پێشوازی لێ دهكرێت و جموجۆڵی خستووهته ناو نانهواكان و خاوهنهكانیان، كه بەشێک لە نانەواکان چوار نانی گەورە و بەشێکش ههشت نانی بچووک بە ھەزار دینار دەدەن.
نانهواخانهكان بۆ لەمەو دوا دەبێت 10 نان بە ھەزار دینار بدەنە ھاووڵاتییان و کێشی ھەویری ھەر نانێکیش دەبێت 95گرام بێت. ئهم بڕیاره سهموونخانهكانیش دهگرێتهوه و دهبێت بۆ لهمهودوا 10 سهموون به ههزار دینار به هاووڵاتییان بدهن.
پێشتر بههۆی بهرزبوونهوهی نرخی كرێی كارهبا و ئارد و سووتهمهنییهوه ههشت سهموون له سهموونخانهكان به هاووڵاتیان دهدرا، بهڵام ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندی ھاووڵاتییان و خاون فڕن نانەواخانەکان و خواردنگەکانیشە.
بڕیارەکەی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە سەرەتای ھەفتەی داھاتووهوه جێبەجێدەكرێت و نابێت کاریگەرییش بکاتە سەر کێشی نان و سەموونەکە.
لهو بارهیهوه نەبەز عەبدولحەمید: قایمقامی ھەولێر به كوردستان24ـی راگهیاند، نرخی كارهبا 50% دابهزیوه و حكومهت له دابینكردنی ئارد و غازی شلیش هاوكاری سهموونخانه و نانهواخهكان دهكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 04-01-2024، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندیی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی؛ لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، 10 نان و سەموون کە نابێت کێشیان لە 90 گرام کەمتر بێت، بە هەزار دینار بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت.
بە گوتەی نەبەز عەبدولحەمید، بڕیارەکە لەبەر بەرژوەندیی گشتیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و، دوای راوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری بازرگانی دەرکراوە. ئاماژەی بەوەش کرد، "هەر نانەواخانە و سەموونخانەیەک پابەندی بڕیارەکە نەبێت، رێکاری یاسایی لەگەڵ دەگیرێتەبەر و دادەخرێت".
لەبارەی چۆنییەتی قەرەبووکردنەوەی خاوەنی نانەواخانە و سەموونخانەکان؛ قائیمقامی ناوەندیی هەولێر رایگەیاند، "خاوەن سەموونخانە و نانەواخەکان دڵنیا دەکەینەوە، بەرژوەندیی ئەوانیش دەپارێزین؛ چونکە چەند بڕیارێک لە بەرژوەندیشدا دراوە، لەوانەش کەمکردنەوەی سەدا 50ـی کرێی کارەبا لەسەر سەموونخانە و نانەواخانەکان. هەروەها ئەو ئاردەی ئەوان بە نرخێکی گران لە بازاڕەکاندا دەیکڕن، حکومەت پاڵپشتییان دەکات بۆ ئەوەی ئاردەکە بە نرخێکی هەرزانتر لە کارگەیەکی گەورەی ئاش کە لە سنووری پارێزگای هەولێرە، بکڕن. هاوکات گازی شلیش بە نرخێکی هەرزانتر پێیان دەدرێت".
بڕیارەکە، وەکو ئەوەی قائیمقامی ناوەندیی هەولێر باسی کرد، رۆژی 07-12-2023، لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە و رەوانەی وەزارەتی ناوخۆ کراوە بۆ ئەوەی بەسەر هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا گشتاندنی بۆ بکرێت و، ڕەوانەی وەزارەتی بازرگانیش کراوە بۆ ئەوەی هەنگاوی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە بگیرێتەبەر.
نەبەز عەبدولحەمید ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمڕۆ بڕیارەکە وەکو راگەیەندراوێکی فەرمی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رادەگەیەنن و ئاراستەی نانەواخانە و سەموونخانە دەکەن بۆ ئەوەی لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
قائیمقامی ناوەندیی هەولێر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، پێشتریش 10 نان و سەموون بە هەزار دینار دەفرۆشرا، بەڵام دواتر بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد و زەیت، نرخەکەیان بەرزبووەوە.