كه‌شناسی هه‌رێم: به‌فر و باران ده‌بارێت
K24 – هەولێر:
كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی بارینی به‌فروباران و دروستبوونی ته‌م له رۆژانی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 5ـی كانوونی دووه‌می 2024) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبارێت، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری لێزمە بارانی کورتخایەن هەیە، لە ناوچەکانی دیكه‌ش بە شێوەی پچڕپچڕ نمەباران دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، لە کاتی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی ناوچە سنورییەکان، بەفر ده‌بارێت و پێشبینی دروستبوونی تەمێکی کەم دەکرێت لە کاتەکانی شەودا لە هەندێک ناوچە دا.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێم له‌باره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا بۆ سبه‌ی شه‌ممه 6ـی كانوونی دووه‌می 2024، رایگه‌یاند، سبه‌ی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵات بارانبارین دەبێت، هەروەها بۆ بەیانی پێشبینی دروستبوونی تەم لە زۆربەی ناوچەکان دەکرێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى
دهۆک : 11 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران : 9 پلەى سیلیزى