سوودانی: ته‌نیا حكومه‌ت بۆی هه‌یه یاسا بسه‌پێنێت
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه دوای كۆتایی پاساوه‌كان، بوونی هاوپه‌یمانان له عێراق كۆتایی پێدێت. گوتیشی: "هێرشی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی مه‌ترسیداره".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌شداری له رێوڕه‌سمێك كردووه، كه بۆ ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی له به‌غدا رێكخرابوو، له گوتارێكدا رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق توانا و ئاماده‌یی بۆ بڕیاری گونجاو له‌باره‌ی پاراستنی سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری خاكی عێراقی هه‌یه.
سوودانی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، كه‌س ناتوانێت ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی عێراق و ته‌نیا حكومه‌ت بۆی هه‌یه یاسا به‌سه‌پێنێت.
ده‌شڵێت: هێرشی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی مه‌ترسیداره.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست ئاشكرایكردووه، له 17ـی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه تاكو ئێستا، 115 هێرشكراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانییان له عێراق و سووریا.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئه‌م وڵاته رایگه‌یاند، پشتگیرییه‌كانی واشنتن بۆ ئیسرائیل له غه‌ززه، وای له گرووپه میلیشیاكان له عێراق و سووریا كردووه، بیانوو بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بهێننه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا هێزه میلیشیاكان له عێراق و سووریا چه‌ندینجار له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به ئامانج گیراون، به‌ڵام به‌ئامانجگرتنی مشتاق تاڵیب ئه‌لسعێدی سه‌ركرده له بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با و یه‌كێك له هاوكاره‌كانی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، كارێكی ده‌گمه‌ن بوو.
دوانیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە، 04-01-2024، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بارەگای لیوای 12ـی بزووتنەوەی نوجەبای سەر حەشدی شەعبی لە شەقامی فەڵەستینی بەغدا کردە ئامانج.
میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبی له‌مباره‌یه‌وه رایانگه‌یاندبوو، تاوەکو ئێستا بەهۆی هێرشەکەوە، سێ سەرکردەی حەشد کوژراون و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.