بلیکن لە تورکیایە و لەگەڵ هاکان فیدان کۆدەبێتەوە

K24 - هەولێر

لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شەوی رابردوو ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، گەیشتە ئیستانبوڵ و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆببێتەوە.

بەگوێرەی زانیاری چەند سەرچاوەیەک، پێشبینی دەکرێت ئەنتۆنی بلینکن لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پرسی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ، هەروەها پرسی فڕۆکەی ئێف16 و پرسی یەپەگە و شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا تاوتوێ دەکات.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاندووە، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاكو 11ـی ئه‌و مانگه‌ ده‌خایه‌نێت و له‌ توركیاوه‌ ده‌ستپێده‌كات و له‌ میسر كۆتایی پێدێت.

لە سەرەتای شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە، ئەمە چوار سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکایە سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.