لە ئێران هاووڵاتییان توانای کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان نەماوە

لە ئێران هاووڵاتییان توانای کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان نەماوە
لە ئێران هاووڵاتییان توانای کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان نەماوە

K24 - هەولێر

سەرۆکی ئەنجوومەنی وەبەرهێنەرانی کەرتی خانووبەرە لە تاران دەڵێت، بەهۆی نرخی بەرزی هەڵاوسانەوە، خەڵک توانای کڕینی یەکەی نیشتەجێبوونیان نەماوە.

ئیرەج ڕەهبەر، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەبەرهێنەرانی کەرتی خانووبەرە لە تاران بە ماڵپەڕی تیجارەت ‌نیوزی راگەیاندووە؛ بەپێی ئامار و بەدواداچوونە مەیدانییەکان، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی هەڵاوسانەوە، نەک هەر خەڵک توانای کڕینی یەکەی نیشتەجێبوونیان نییە، بگرە وەبەرهێنەرانی کەرتی خانووبەرەش کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی دۆخەکەوە.

بە گوتەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەبەرهێنەرانی کەرتی خانووبەرە لە تاران، بەهۆی تێچووی بەرزی دروستکردن و سوودی کەم و ڕاوەستانی بازاڕی خانووەبەرەوە؛ وەبەرهێنەران سەرمایەکانی خۆیان لەو کەرتە دەکشێننەوە.

ئیرەج ڕەهبەر باسی لەوەش کردووە، ئەو وەبەرهێنەرانەی یەکەی نیشتەجێبوونیان بە شێوەی قیست فرۆشتووە، تووشی گرفت بوون، خەڵک توانای دانەوەی قیستەکانیان نییە و سەرمایەی وەبەرهێنەرەکان ناگەڕێتەوە و ناتوانن پرۆژەی نوێ جێبەجێ بکەن.