25 سەلامەتترین کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی لە ساڵی 2024 دا

فڕۆکەوانی نیوزلەندا
فڕۆکەوانی نیوزلەندا

K24 – هەولێر :

بەپێی ئەو ریزبەندییەی AirlineRatings.com بۆ ساڵی 2024 کردوویەتی، هێڵی ئاسمانیی نیوزلەندا نازناوی سەلامەتترین کۆمپانیای فڕۆکەوانی لەسەر ئاستی جیهاندا بەدەستهێنا، لەگەڵ ئەوەی پار ساڵ لە ریزی دووەمی ئەو لیستەدا بوو کە بۆ باشترین کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی رێکخرابوو.

هێڵی فڕۆکەوانی نیوزلەندا بەسەر هێلی ئاسمانیی کانتاسی ئوستراڵیا سەرکەوت کە پێگەی دووەمی لەو لیستەدا داگیرکردووە، دوای ئەوانیش لەو لیستەدا، ناوی کۆمپانیای ڤێرجنی ئوستراڵیا و، ئیتحاد، هێلی فڕۆکەوانی قەتەر هاتووە.

ریزبەندکردنی ئەو کۆمپانیا فڕۆکەوانیانە لەلای AirlineRatings.com لەنێوان زۆرترین ئەو کۆمپانیایانەی خاوەن ناوبانگی زۆرن لە دروستکردنی فڕۆکەدا کردوویەتی، لەسەر بنەمای کۆمەڵێک پێوەری دڵنیایی و کارکردنەوە کراوە، هەروەها لەبارەی سەلامەتی، راهێنان، جێبەجێکردنی یاسا و رێنماییەکان، لەگەڵ ئەو تەکنەلۆژیا و داهێنانەی بەکاردێت لە بابەتی سەلامەتیدا، ئەو ریزبەندیکردنە زانیاری پێویست دەداتە گەشتیاران، لەوەی بزانن کامە کۆمپانیای فڕۆکەوانی سەلامەتترن.

کۆمپانیای فرۆکەوانی نیوزلەندا، نوێنەرایەتی باشترین کۆمپانیای فڕۆکەوانی دەکات لە جیهاندا کە زۆرترین دڵنیایی بۆ گەشتیاران و تیمی فڕۆکەوانیش. بەهۆی دروستکردنی ئەو کەشە ئارامەی دروستدەکرێت لەنێو فڕۆکەکەدا، بۆیە ئەو کۆمپانیایە بووە پێشڕەو لە بواری دڵنیایی و سەلامەتی،هاوکات زۆرترین تەکنەلۆژیا بە ئامانجی سەلامەتی گەشتیاران بەکار دێنێت.

ریزبەندیەکە لەنێوان کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بەو شیوەیە کراوە، فڕۆکەوانی نیوزلەندا،کانتاس ڤێرجن لە ئوستراڵیا، ئیتیحاد، هێلی فرۆکەوانی قەتەری، ئیمارات، تەواوی هێلەکانی فڕۆکەوانی نیبۆن فینێر کاسی باسیسفیک، هێلی فڕۆکەوانی ئەلاسکا، لەگەڵ کۆمپانیای فڕۆکەوانی ساسی کۆری، هێلی فڕۆکەوانی سەنگافورە، هیڵی فڕکەوانی بەریتانیا و تورکیا و تابی پۆرتوگال و لۆفتانزا، کۆمەڵەی سویسری KLM، هێلی فڕۆکەوانی ژاپۆنی هاوای، هێلی فڕۆەوانی ئەمریکا و فەرەنسا و کۆمەڵەی فڕۆکەوانی کەنەدا بەدوای یەکدیدا دێن.