سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق دەکات

K24 - هەولێر:

ڕۆژی دووشەممە 8ـی کانوونی دووەمی 2024، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئاندریا ناسی باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کرد.

لەو دیدارەدا باڵیۆزی نەمسا خۆشحاڵی خۆی بە دیداری سەرۆک بارزانی پیشاندا و باسی لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان گەلی کوردستان و نەمسا و پەرەپێدان و بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولای کرد لە ڕووی دیپلۆماسی و کولتووری و ئابوورییەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی نەمسای کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا، و باسی لە پەیوەندی دۆستانە و دێرینی نێوان هەردوو گەلی کوردستان و نەمسا لە کۆن و ئێستادا کرد، هەروەها پێشوازی لە هەوڵەکانی بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لەسەر ئاستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕال لەگەڵ حکومەت و گەلی نەمسا کرد.

ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی عێراق و گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەگشتی تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون.

67