هیند.. بڕیاردرا به دووباره زیندانیكردنه‌وه‌ی 11 كه‌س به تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ئافره‌تێكی موسڵمان
K24 - هەولێر:
دادگای باڵای هیند بڕیاری دا به دووباره زیندانیكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پیاو كه پێشتر له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كی ده‌ستدرێژی سێكسی به‌كۆمه‌ڵ بۆ سه‌ر ئافره‌تێكی موسڵمان بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ زیندانیكرابوون.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 8ـی كانوونی دووه‌می 2024) دادگای باڵای هیند كه به‌رزترین پایه‌ی دادوه‌رییه له‌و وڵاته، بڕیاری دا به گه‌ڕانه‌وه‌ی 11 پیاو كه پێشتر له ساڵی 2002 له‌میانی ئاڵۆزییه‌كانی ویلایه‌تی گۆجارات له رۆژئاوای ئه‌و وڵاته، ده‌ستدرێژی به‌كۆمه‌ڵیان كردبووه سه‌ر ئافره‌تێكی موسڵمان به ناوی بیلیكیس بانوون، له كاتێكدا دووگیان بووه.
ساڵی 2002 ئاڵۆزییه‌ك له ویلایه‌تی گۆجارات كه دانیشتووانه‌كه‌ی موسڵمانن روویدا و هیندۆسه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتووانه‌كه‌ی و له‌و ئاڵۆزییانه‌دا 59 كه‌س كوژران، ئه‌مه‌ش به ناخۆشترین رووداوی ئه‌و وڵاته پۆلێن كرا له‌وه‌ته‌ی به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌یه‌وه له ساڵی 1947ـدا.
دادگای باڵای هیند رایگه‌یاندووه، مانه‌وه‌ی ئه‌و 11 پیاوه له ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ "سه‌روه‌ری یاسا" یه‌كناگرێته‌وه، بۆیه بڕیاری دا به گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زیندان كه پێشتر له ساڵی 2022ـدا ئازاد كرابوون.
دادگا بڕیاری داوه هه‌ر 11 كه‌س له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه زیندان. له‌لای خۆیه‌وه بانوون ئه‌و ئافره‌ته‌ی ده‌ستدرێژی كرابووه سه‌ر له‌سه‌ر زاری پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، تا ئێستا كاریگه‌ری ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی به‌سه‌ره‌وه ماوه، به‌ڵام خۆی له‌گه‌ڵ ژینگه ده‌روونییه‌كه‌ی راهێناوه.
دانیشتووانی هیند زیاتر له ملیارێك و 400 ملیۆنه، رێژه‌ی 80%ـی دانیشتووان هیندۆسن و نزیكه‌ی 200 ملیۆنیش موسڵمانن.