شا عەبدوڵڵا : ئیسرائیل نەوەیەک لە مردووانی غەززە دروستدەکات
K24 – هەولێر :
شا عەبدوڵڵا، شای ئەردەن دەڵێت: ئیسرائیل نەوەیەکی لە مردووان لە کەرتی غەززە دروستکردووە کە نزیک دەبێتەوە لە 30 هەزار و، زۆرینەیان ژن و منداڵن.
ئەمڕۆ دوو شەممە(8-ی کانوونی دووەمی 2024)،ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، شا عەبدوڵڵا، شای ئەردەن لە گوتارێکیدا لە رواندا گوتی: ئەو وانەیەی پێویستە بیزانین ئەوەیە، هێرشە هەڕەمەکیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، بەهیچ شێوەیەک ئارامی و ئاسایشی بۆ بەدیناهێنێت.
بەپێی زانیارییەکانی رۆیتەرز، ئەو ملکەچبوونە بەو بارودۆخەی لە کەرتی غەززەدا هەیە، لەسەر هەمووانە بڕیاری ئەوە پەسەند بکەن کە ئەوەی ئیسرائیل پەیڕەوی دەکات وەحشیەتگەرییە، پێش ئەوەی هیچ هەوڵێک بدرێت بۆ ئاشتەوایی.
لەکاتی دانانی مۆنۆمێنتی کۆمەڵکوژی رواندا لە کیغالی پایتەختی ئەو ولاتە، شا عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوە کرد، نزیکەی 30 هەزار لە خەڵکی سڤیلی غەززە کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، کوژراون و بێ سەرو شوێن بوون، وەک پرسیارکردنێکیش گوتی: چۆن هێرشکاران دەتوانن ئاشتی و ئارامی بەدەست بێنن.
شا عەبدوڵڵا داوای ئاشتەوایی کرد بۆ پرسی فەڵەستین لەسەر بنەمای( دروستکردنی دوو دەوڵەت)، ئەگەر ئەوەش نەکرێت، جیهان ئەو باجە قورسە دەدات لە شکستی ئەو ململانێیە.
ئه‌شره‌ف قودره گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 8ـی كانوونی دووه‌می 2024) بڵاویكرده‌وه، بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامه و ژماره‌ی كوژراوانیش له‌و كه‌رته گه‌یشته 23084 كه‌س.
ئه‌و گوته‌بێژه ئه‌وه‌شی باسكرد، ژماره‌ی بریندارانیش له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس گه‌یشته 58926 كه‌س.