هاووڵاتییان پێشوازی لە هەرزانکردنی نرخی نان و سەموون دەکەن

kurdistan24.net

K24 – هەولێر:

بڕیاری ھەرزانكردنی نرخی نان و سەمون جێبەجێدەكرێت و دەبێت 10 نان و سەموون بە ھەزار دینار بفرۆشرێت، لە بەرامبەریشدا حكومەتی ھەرێمی كوردستان پشتیوانی خاوەن فڕنی سەموون و نانەوخانەکان دەكات بە پێدانی ئارد و غاز و 50% داشكانیش لە كرێی كارەبا دەكات. ئەم بڕیارەش ھاووڵاتییان و خاوەن نانەواخانە و فڕنییەكانی خۆشحاڵكردووە و پێشوازی لێدەكەن.

ئەم بریارەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە بەرامبەر پشتیوانیكردنی نرخی غاز، ئارد و کرێی کارەبایە، لە بەرامبەردا نابێت کێشی ھەویری ھەر نان و سەمونێک لە 90 گرام کەمتر بێت، ئەو نانەواخانانەش نانی گەورە دەفرۆشن دەبێت کێشی ھەویرەکە 225 گرام بێت.