ماكرۆن گابرێل ئاتالی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ره‌نسا دیاریكرد
K24 - هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئیلیزابێس بۆرنی ته‌مه‌ن 62 ساڵ، له پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ره‌نسا دوێنێ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كه‌یدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته گابرێل ئاتالی ته‌مه‌ن 34 ساڵ وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی دیاریكرد.
ئاتالی وه‌ك بچووكترین سه‌رۆكوه‌زیرانه له مێژووی فه‌ره‌نسا له‌لایه‌ن ماكرۆنه‌وه دیاریكراوه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا جیهانییه‌كان، ئاتالی یه‌كه‌مین هاوڕه‌گه‌زخوازه سه‌ركردایه‌تی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌كات.
له په‌یامێكدا ماكرۆن بۆ ئیلیزابێس بۆرنی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی فه‌ره‌نسا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسیوویه‌تی: "به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ره‌نسا خاتوو ئیلیزابێس بۆرن، كاره‌كانت له رابردووا بۆ خزمه‌تی گه‌لی فه‌ره‌نسا نموونه‌یی بوون، هه‌موو چاكسازییه‌كانت ئازایانه جێبه‌جێكرد، له قوڵایی دڵمه‌وه سوپاست ده‌كه‌م".
بۆرن له مانگی مایۆی 2022 وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ره‌نسا له‌لایه‌ن ماكرۆنه‌وه دیاریكرا، دووه‌م ئافره‌ته پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ره‌نسای به‌ڕێوه‌بردووه.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بۆرن هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی ماكرۆن بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له كابینه‌كه‌ی وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ دووباره به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی.