گوته‌بێژی پێنتاگۆن: لۆید ئۆستن تووشی شێرپه‌نجه بووه
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات وه‌زیری به‌رگری به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
رۆژی سێشه‌ممه (9ـی كانوونی دووه‌می 2024) پات رایده‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته به‌هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
به‌گوته‌ی رایده‌ر، شێرپه‌نجه‌كه‌ی ئۆستن سه‌ره‌تایه و پشكنینه‌كانی كه بۆی كراوه ئه‌نجامه‌كه‌ی زۆرباش بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ره‌وانه‌ی به‌شی چاودێری چڕ كراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رشاوه‌ته‌وه و هه‌ست به ئازارێكی زۆر ده‌كات له سك و پێیه‌كانی.