پێنتاگۆن: تاكو ئێستا 127 هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پێنتاگۆن رایده‌گه‌یه‌نێت، تاكو ئێستا 127 هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراق و سووریا.
پات رایده‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسی رایگه‌یاند، هێزه‌كانمان له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق له‌و وڵاته‌ن.
ئه‌و گوته‌بێژه ده‌شڵێت: "له چواری ئه‌م مانگه‌وه نۆ هێرش كراوه‌ته سه‌رمان".
ئه‌وه‌شی باسكرد، بۆ پاراستنی هێزه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له راوێژداین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا ئه‌مڕۆ له ئیسرائیله‌وه رایگه‌یاند، ئەگەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، لە عێراق، یەمەن و سووریا لە هێرشکردنە سەر سەربازانی وڵاتەکەی بەردەوام بن، ئەمه‌ریکا وەڵامی گونجاوی دەبێت.
ئەنتۆنی بلینکن ئاماژەی بەوەشدا، ئەمه‌ریکا نایه‌وێت شەڕ و گرژییەکان زیادبن، بەڵام ئەگەر ناچار بکرێن، هاوشێوەی پێشتر هێزەکانیان دەپارێزن.
بلینکن هه‌روه‌ها گوتی: "هێرشی حووسییەکان و گرووپەکانی دیکەی نزیک لە ئێران لە عێراق و سووریا هەڕەشە لەسەر سەقامگیری دروست دەکەن و ئەگەری فراوانبوونی شەڕ زیاد دەکەن".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "رژدین لەسەر ئەوەی گرژییەکان زیاد نەبن و شەڕ فراوان نەبێت، لەمەش راشکاو بووینە، بەڵام ئەگەر هەڕەشە لەسەر سەرباز و هێزەکانمان هەبێت و هێرش بکرێتە سەریان، وەڵامی گونجاومان دەبێت، دەیانپارێزین و پێشتریش ئەوەمان دەرخستووە، ئەگەر ناچار بین دووبارەی دەکەینەوە."