ئەندامێکی لیژنەی یاسایی: هەموارکردنەوەی یاسای دادگای فیدراڵی ئاسان نییە
K24 - هەولێر
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەموارکردنەوەی یاسای دادگای فیدراڵی یەکێکە لەو یاسایانەی کە ئاسان نییە و مشتومڕی زۆری لێدهكهوێتهوه، بەو پێیەی کاریگەری زۆری هەیە.
محەممەد جاسم، ئەندامی لیژنهی یاسایی پهرلهمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ههمواركردنهوهی یاسای دادگای فیدراڵی تاكو ئێستا لهلایهن حكومهتهوه ئاڕاستهی پهرلهمان نهكراوه، هەروەها ئەو دەزگایەی پەیوەندیدارە بە یاساکە دادگای فیدراڵی و ئەنجومەنی دادوەرییە، دەبێت لە چوارچێوەی ئەمانەدا بۆچوون و گفتوگۆی لهبارهوه بكرێت، پێش ئەوەی دەنگ لەسەری بدرێت لەناو ئەنجومەنی وەزیران".
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی باسی لەوەشکردووە، "تێبینی زۆر لهسهر یاساکە ههیه، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەرکەکانی دادگا بەپێی دەستوور روونکراوەتەوە، بیرۆکەی هەموارکردنەوەی یاساکە لە خولی پێشوودا هاتە ئاراوە، بەڵام پەسەند نەکرا و هەندێک لە بڕگەکانی دەستکاری کراون لهوانه، رێژەی یاسایی دادگا و ژمارەی ئەندامەکانی".
ئەمە لەکاتێکدایە لەم دوو ساڵەی دواییدا بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان و یاساناسان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، رەخنەیان لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی گرتووە و بەشێک لە بڕیارەکانی ئەو دادگایە بە سیاسی وەسف دەکەن.