خه‌سووی دۆناڵد تره‌مپ كۆچی دوایی كرد
K24 - هەولێر:
ئه‌مالیا ناڤس دایکی میلانیا تره‌مپ، خانمی یەکەمی پێشووی ئەمریکا لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، له‌و باره‌یه‌وه میلانیا ترامپ هاوسه‌ری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا مردنه‌كه‌ی راگه‌یاندووه.
میلانیا تره‌مپ له تۆڕی (ئێكس) نووسیویه‌تی "بە خه‌مێكی قووڵەوە مردنی دایكه خۆشەویستەکەم ڕادەگەیەنم، كه نموونه‌ی ئافره‌تێكی به‌هێز بوو و هەمیشە بە لێهاتوویی و ڕێز و گه‌رموگوڕییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد".
میلانیا تره‌مپ له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه دایكی ئافره‌تێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر بووه و زۆر بیری ده‌كه‌ن و یاده‌وه‌رییه گه‌وره‌كانی له یاد ناكه‌ن.
ئامالیا ناڤس، بە ڕەچەڵەک سلۆڤینییە، لەگەڵ هاوسەرەکەی روویان لە ئەمریکا کردووە و کچە مۆدێلەکەی كه دواتر بووه هاوسه‌ری ترامپ لەوێ دەژیا.
ئامالیا ناڤس ساڵی 2018 كاتێك دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی به‌ده‌ستهێنا.
هه‌روه‌ها میلانیا ترامپ ساڵی 2006 بووه خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی و ساڵی 2017 وه‌ك یه‌كه‌م ئافره‌ت كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، بووه خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه‌ش له دوای لویزا ئادامز له ساڵی 1825ـدا.
It is with deep sadness that I announce the passing of my beloved mother, Amalija.
— MELANIA TRUMP (@MELANIATRUMP) January 10, 2024
Amalija Knavs was a strong woman who always carried herself with grace, warmth, and dignity. She was entirely devoted to her husband, daughters, grandson, and son-in-law. We will miss her beyond…