3 خانمی هه‌ڵبژارده‌ی كۆریا مێدالیای زێریان له مل كرا
هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی كۆریای باشوور پارێزگاری‌یان له مێدالیای زێڕی نیشانه‌شكێنی تیروكه‌وان كرد.
هه‌ر سێ خانمه نیشان شكێنه‌كانی كۆریای باشوور كه له ریزبه‌ندی یه‌كه‌م و سێیه‌م و شه‌شه‌می جیهانی دێن به وردبینیه‌وه ئامانجه‌كه‌یان پێكا و سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر سیانیه رووسیه‌كه تۆماركرد و مێدالیای زێریان له مل كرا.
كۆریای باشوور له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1972 زۆرترین مێدالیای تیروكه‌وانی به‌ده‌ستهێناوه كه ده‌گاته سی وشه‌ش مێدالیایه و بیست و یه‌كیان زێره.
هه‌ر له‌و ركابه‌رییه خانمانی رووسیا مێدالیای زیو و تایوانیه‌كانیش به‌ر بردنه‌وه‌یان له ئیتاڵییه‌كان مێدالیای برۆنزیان له مل كرا.
ئۆڵمپیكی ریۆ 2016، به فه‌رمی له رۆژی 5ـی ئه‌م مانگه به به‌شداریی 206 وڵات و نه‌ته‌وه‌ی جیهان ده‌ستی پێكردووه و تا 17 رۆژی دیكه ده‌خایه‌نێت.