د. عه‌لی قه‌ره‌داغی: نه‌ته‌وه‌ی خۆم له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌بیرناكه‌م
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان ئاماژه به‌وه ده‌كات نه‌ته‌وه‌ی خۆی له كوردستان له بیر ناكات و به‌پێی توانا له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا خزمه‌تی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 10ـی كانوونی دووه‌می 2024) د. عه‌لی قه‌ره‌داغی، سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان تایبه‌ت له رێگه‌ی كوردستان24ـوه سوپاسی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك بارزانی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنیان به سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لێ كردووه.
د. عه‌لی قه‌ره‌داغی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له‌سه‌ر ئاستی 92 وڵات و له كۆی ده‌نگی زیاتر له 96 هه‌زار زانا و مامۆستای ئایینی ئیسلام، به سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان هه‌ڵبژێردراوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌نجوومه‌نی ئه‌میندارانی كۆنگره‌ی ئیسلامی كه له 49 ئه‌ندام پێكهاتووه و نوێنه‌رایه‌تی زیاتر له 96 هه‌زار زانا و مامۆستای ئایینی ئیسلامی ده‌كه‌ن، به كۆی ده‌نگ هه‌ڵیانبژاردووه و هیچ ركابه‌رێكی سه‌ره‌كی نه‌بووه، به‌ڵكو چه‌ند كه‌سێكی دیكه خۆیان بۆ پۆسته‌كه كاندید كردبوو، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی ئه‌مینداریه‌تی گشتی به باشی زانی ركابه‌ره‌كان بكشێنه‌وه و ئه‌و به ته‌نیا وه‌ك سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرێت. گوتیشی، بۆ كورد ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه كه له‌سه‌ر ئاستی 92 ده‌وڵه‌ت زانایه‌كی كورد بۆ ئه‌و پۆسته گرنگه هه‌ڵبژێردرێت و متمانه‌ی پێ بكرێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان روونیشیكرده‌وه ئه‌م پۆسته بۆ كورد گرنگه وه‌ك "سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا پێی راگه‌یاندم پۆسته‌كه گرنگه". گوتیشی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌ندامیه‌تی چاو‌دێر له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و چه‌ند رێكخراوێكی دیكه‌ی جیهانی به‌ده‌ستبهێنن، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا "نه‌ته‌وه‌ی خۆمان له كوردستان له بیر ناكه‌ین و به‌پێی توانا له‌و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییانه خزمه‌تی ده‌كه‌ین".
د. عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌باره‌ت به سته‌مه‌كانی سه‌ر كورد به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی عێراقه‌وه به درێژایی دروستبوونی ئه‌و وڵاته تا به ئێستا ده‌گات، باسی له‌وه كرد ئه‌وان له رێگه‌ی هاوپه‌یمانییه‌تێكی به‌رفراوانه‌وه كه زیاتر له 300 رێكخراو له‌خۆده‌گرێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ن سته‌م له هه‌ر شوێنێك هه‌بێت له رێگه‌ی نامه و په‌یام و ناردنی شانده‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن و لانیكه‌م بتوانن ئه‌و سته‌مانه كه‌م بكه‌نه‌وه.
رۆژی دووشەممە، 08-01-2024، د. عەلی قەرەداغی بە دەنگی 91% بەشداربووانی شەشەمین کۆنگرەی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمانان بەدەستهێنا و بە سەرۆکی یەکێتیەکە هەڵبژێردرا کە پێشتر یوسف قەرەزاوی تا ئەو کاتەی کۆچی دوایی کرد لەو پۆستەدا بوو.
د. عه‌لى قه‌ره‌داغى له گوندى نه‌وتى سه‌ر به شارۆچكه‌ى قه‌ره‌داغى پارێزگاى سلێمانى له مانگى ته‌مموزى ساڵى 1949 لەدایکبووە. سه‌ره‌تاى فێربوون و خوێندنى زانسته‌كانى لە هەمان گوند دەستپێکردووە و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌موو "قورئانى پیرۆز"ى له‌به‌ركردووه. دواتر چووه‌ته سلێمانى و بڕوانامەی 12ـی زانستی له‌سه‌ر ده‌ستى (مامۆستا شێخ مسته‌فا قه‌ره‌داغى) وه‌رگرتووه، له‌لای شێخ نه‌جمه‌دینی مامى و زۆربه‌ى زاناكانى سلێمانى وانه‌ى خوێندووه.
دواتر چووه‌ته شارى به‌غدا و درێژه‌ى به خوێندنى زانسته‌كان داوه. له ساڵى 1969 په‌یمانگەى ئیسلامى ته‌واوکردووه و یه‌كه‌مى په‌یمانگە بووه، یه‌ك ساڵ دواى ئه‌وه له ساڵى 1970 بڕوانامەی زانستی مه‌لایه‌تى وه‌رگرتووه. دواتر په‌یوه‌ندى كردووه به كۆلێژى ئیمام ئه‌عزه‌م له به‌غداد بۆ خوێندنى به‌كالۆریۆس له شه‌ریعه‌تى ئیسلامی‌دا له ساڵى 1975، به پله‌ى نایاب كۆلیژى ئیمام ئه‌عزه‌مى ته‌واو كردووه.
له ساڵى 1980 روو ده‌كاته وڵاتى میسر و له‌وێ بڕوانامه‌ى ماسته‌رى به پله‌ى نایاب له فیقهی به‌راوردكاریدا له كۆلیژى شه‌ریعه و یاسا له زانكۆى ئه‌زهه‌ر به‌ده‌ست ده‌هێنێت. دواتر له ساڵى 1985 له‌هه‌مان كۆلێژ و له‌هه‌مان زانكۆ، له بوارى (گرێبه‌ست و مامه‌ڵه داراییه‌كان)دا بڕوانامه‌ى دكتۆراى به پله‌ى نایاب له‌گه‌ڵ روتبه‌ى یه‌كه‌مى شه‌رف به‌ده‌ستهێناوه.
له ساڵى 2004 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك زاناى جیهانى، یه‌كێتى جیهانى زانایانى موسوڵمانیان دامه‌زراندووه، له ساڵى 2011 بووه‌ته ئه‌میندارى گشتىی یه‌كێتیى جیهانى زانایانى موسڵمان تا ساڵى 2024، و بە دەنگی زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى كۆنگره بووەته سه‌رۆكى یه‌كێتییەکە.
د. عەلی قەرەداغی خاوه‌نى زیاتر له 100 توێژینه‌وه و ده‌یان كتێبە به زمانى عه‌ره‌بى و به‌شێك له كتێبه‌كانی وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانى كوردى و زمانه‌كانى دیکە.