بانکی ناوەندی عێراق: پێویستی کڕیاران لە دۆلاری نەختینە دابین دەکەین

بانکی ناوەندی عێراق
بانکی ناوەندی عێراق

K24 – هەولێر:

بانکی ناوەندی عێراقدا لە نووسراوێکدا رایگەیاندووە، پێویستی کڕیاران لە دۆلاری نەختینە دابین دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (11ـی کانوونی دووەمی 2024) بانکی ناوەندی عێراق، لە نووسراوێکدا کە ئارستەی سەرجەم بانکەکانی کردووە، ئاماژەی بەوەداوە، کە پێویستی بانکەکان لە دۆلاری نەختینە دابین دەکات.

لە نووسراوەکەی بانکی ناوەندی عێراقدا هەروەها هاتووە، پێویستی کڕیاران لە دۆلاری نەختینە دابین دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە درەنگانی شەوی یەکشەممە (31ـی کانوونی یەکەمی 2023) بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ناوی ئەو شوێنانەی دیاریکرد کە لە رۆژی سێشەممە، 02-01-2024ـەوە دەتوانن حەواڵەی دەرەوەیان بە دۆلاری نەختینەیی وەربگرن.

بانکەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بڕیارەیان بەمەبەستی جێبەجێکردنی سیاسەتی نەختینەیی و توانای بانکەکان بۆ دابینکردنی پێویستیی کڕیاران لە دراوی بیانی دەرکردووە.

بانكى ناوەندیى عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە پێی بڕیارەکانى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق؛ بۆ ئەوەى متمانە بە دینارى عێراقى زیاتر بێت، نابێت مامەڵە نێوخۆییەکان بە دراوى بیانى بکرێن.