کەوتنەخوارەوەی گوللـەهاوەنێک زیان بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک دەگەیەنێت
K24 - هەولێر:
کەوتنەخوارەوەی گوللـەهاوەنێک لەسەر رێگەیەکی سەرەکی سنووری پارێزگای دهۆک، زیان بە ئۆتۆمبێڵی هاووڵاتییەک دەگەیەنێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (11ی کانوونی دووەمی 2024)، گوللـەهاوەنێک لەسەر رێگەی قەدش-سەرسەنگ لە پارێزگای دهۆک کەوتەخوارەوە و زیانی بە ئۆتۆمبێڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی ناحیەی باعەدرێ بەناوی (عەلی عیسا) گەیاند بێ ئەوەی زیانی گیانی لێبکەوێتەوە.
شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکانی ماوەیەکی درێژە لە نێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای تورکیا هەیە لە ناوچەکەدا، بووەتە هۆی ئەوەی مەترسی بکەوێتە سەر گوندنیشان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، سەرباری ئەوەی بۆتە هۆی سووتانی باخ و وێرانبوونی ماڵەکانیان و برینداربوون و شەهیدبوونیان.