جموجۆڵی بازرگانی و گه‌شتیاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران به‌رده‌وامه‌

K24 – هەولێر:

به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی به‌فروباران بۆ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌فرێكی زۆر له شاره‌دێی‌ حاجی ئۆمه‌ران باریووه‌ و دڵنیاییش له‌باره‌ی جموجۆڵی بازرگانی و گه‌شتیاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران ده‌درێت.

راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، به‌فرێكی زۆر له‌ شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران باریووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌، جموجۆڵی بازرگانی و گه‌شتیاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌روازه‌ی ته‌مه‌رچینی ئێران به‌رده‌وامه‌.

پێشتریش بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاندبوو، بەگوێرەی پێشبینییەکان لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت و لە هەندێک ناوچەش بەفردەبارێت، پلەی گەرما دادەبەزێت.