زاخارۆڤا: هێرشكردنه‌سه‌ر حووسییه‌كان هه‌نگاوێكه بۆ دروستكردنی وێرانه‌یی زیاتر
K24 – هەولێر:
رووسیا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بۆسه‌ر چه‌كداره حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌كات.
ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024) له تێلیگرام نووسیوویه‌تی: "هێرشی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بۆسه‌ر چه‌كداره حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، هه‌نگاوێكه بۆ دروستكردنی ئاڵۆزی و وێرانه‌یی زیاتر".
زاخارۆڤا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هێرشكردنه‌سه‌ر یه‌مه‌ن، نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌لاڕێدابردنه، كه ئه‌نگلۆسكسۆسنییه‌كان پێڕه‌وی ده‌كه‌ن".
ده‌شڵێت: "ئه‌و هێرشانه پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، مه‌به‌ست لێی ئاڵۆزكردنی زیاتری ناوچه‌كه‌یه".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 12ـی كانوونی دووه‌می 2024) وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 10 هێرشی ئاسمانیان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه ئاسمانییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ سه‌ر پێگه و جبه‌خانه‌ی چه‌كداره حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام داوه.
دوای هێرشه‌كانیش حكومه‌تی سعوودیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای كرد هه‌موولایه‌ك دان به‌خۆدا بگرن و خۆیان له ئاڵۆزبوونی یه‌مه‌ن به‌دوور بگرن.
هه‌روه‌ها حكومه‌تی سعوودیه رایگه‌یاندووه، به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه چاودێری ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌ی ده‌ریای سوور و هێرشه ئاسمانییه‌كان ده‌كات، كه چه‌ند پێگه‌یه‌كی له یه‌مه‌ن به‌ئامانج گرتووه.
هاوكات به‌هۆی ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حوسییه‌كان، نرخی نه‌وت به رێژه‌ی 2،3% به‌رز بووه و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته 79.22 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
له‌لای خۆیه‌وه جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەهاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا بەسەرکەوتوویی پێگەی گرووپە هەڵگەڕاوەکانی نزیک لە ئێرانیان لەناو خاکی یەمەن بۆردوومان کردووە. بایدن راشیگەیاندووه، رێكکاری دیکە دەگرنەبەر لە ئەگەری زیادبوونی گرژییەکانی دەریای سوور.
ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا جەختی لەوە کردەوە، هێرشکردنە سه‌ر بنکە و پێگه و جبه‌خانه‌ی حوسییەکانی نزیک لە ئێران لەناو خاکی یەمەن گرنگ و لە جێگەی خۆیدا بوو.
دوابه‌دوای ئه‌و هێرشانه، ده‌یان كه‌س له به‌رده‌م كۆشكی سپی له واشنتۆن خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان دژی "ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به حوسییه‌كان" ئه‌نجام دا و خۆپیشانده‌ران دروشمی "بژی یه‌مه‌ن، ده‌ست له یه‌مه‌ن هه‌ڵبگرن"ـیان ده‌گوته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و خۆپیشاندانه له لایه‌م رێكخراوی هاوپه‌یمانی ئه‌نسوه‌ر (answer) "ئێستا بجووڵێ بۆ راگرتنی جه‌نگ و كۆتاییهێنان به ره‌گه‌زپه‌رستی" كه هاوپه‌یمانیه‌تێكی دژی جه‌نگ و لایه‌نگری دادپه‌روه‌رییه، رێكخرابێت.
له‌لای خۆیه‌وه عه‌لی قه‌حووم، سه‌ركرده له گرووپی "ئه‌سناڕوڵڵا"ـی حوسییه‌كان به‌ڵێنی دا هێرشه‌كان به‌بێ وه‌ڵام نابن و به‌هێزه‌وه كه‌شتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له ده‌ریای سوور ده‌كه‌نه ئامانج. گوتیشی، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه بووه‌ته ده‌سته‌خوشكی غه‌ززه، به‌مه‌ش جوگرافیای جه‌نگ له ناوچه‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت و یه‌مه‌نییه‌كانیش ده‌ستیان له‌سه‌ر (په‌له‌پیتكه‌ی چه‌كه‌كانیان) و كارێك به ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانییه‌كان ده‌كه‌ن له‌و هێرشانه‌یان په‌شیمان ببنه‌وه.