کەشناسی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە
شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە

K24 – هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بارانبارین تا پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.

رۆژی هەینی (12ـی کانوونی دووەمی 2024) بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بارانبارین و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بە شێوەى پچڕ پچڕ بەردەوامە و بۆ ئەم شەویش بەردەوام دەبێت و پێشبینى دەکرێت لە دوای نیوە شەویشەوە، بارانبارین درێژە بکێشێ بۆ زۆربەى ناوچەکانى تری هەرێم.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک و هەولێر و راپەڕین زۆرترین رێژەی باران دەبارێت و تاوەکو  پێش نیوەڕۆی سبەى شەممە (13ـی کانوونی دووەمی 2024) بەدەوام دەبێت.

هاوکات پێشبینى کردووە بۆ دوای نیوەڕۆ و ئێوارەی هەمان رۆژیش، نمەباران بە شێوەى پچڕ پچڕ لە سەنتەرى شارەکان و بەفر و بارانیش لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت، هەروەها نزمترین پلەکانى گەرما زیاتر دادەبەزێت بە بەراورد بە تۆماکراوەکانى رۆژی هەینی.

رێژەی بارانبارین لە 12 کاتژمێرى رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستان

هەولێر دڵۆپ دڵۆپ باریوە

سلێمانى 2.7 ملم

دهۆک 0.2 ملم

زاخۆ 3.3 ملم

ئاکرێ 0.2 ملم

ئامێدى 3.0 ملم

بامەرنێ 2.6 ملم

مانگیش 4.0 ملم

دەربەندیخان 7.0 ملم

حاجی ئۆمەران 14.4 ملم

هەڵەبجە 13.4 ملم

کەلار 1.4 ملم

سۆران 5.2 ملم

پێنجوێن 4.0 ملم

ماوەت 2.2 ملم

قەڵادزێ 1.6 ملم

باتوفە 5.8 ملم

سیدەکان 5.0 ملم

مێرگەسۆر 26.2 ملم