به‌فه‌رمی پۆگبا گه‌یشته شاری مانچێسته‌ر
یانه‌ی یوڤێنتۆس دوێنێ گڵۆپی سه‌وزی بۆ پۆگبا هه‌ڵ كرد و رێگه‌ی پێدا پشكینیه پزیشكییه‌كانی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر ئه‌نجام بدات، ئه‌مڕۆش ئه‌م یاریزانه به‌په‌له گه‌شته‌كانی له نیویۆرك كۆتایی پێهێنا و بۆ پشكنینه پزیشكییه‌كان گه‌یشته مانچێسته‌ر.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌شی گه‌ڕانه‌وه‌ی پۆگبای راگه‌یاند، له نوێترین لێدوانیشدا مۆرینهۆ ده‌ڵێت: ئێستا هه‌موومان چاوه‌ڕوانی پۆگباین و شایسته‌ی ئه‌و نرخه‌شه كه پێی دراوه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیاش، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه چاوه‌ڕوانییه‌كانی هانده‌رانی شه‌یتانه سووره‌كان كۆتایی هات و پۆگبا بۆ یانه‌كه‌ی پێشووی گه‌ڕایه‌وه.
هه‌رچه‌نده هێشتا به‌فه‌رمی نرخی گواستنه‌وه‌ی پۆگبا دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مانچسته‌ریونایتد پۆگبا سه‌د ملیۆن پاوه‌ند له‌سه‌ر یانه‌كه كه‌وتووه.
پۆگبا له ساڵی 2012 به شێوه‌ی سه‌ربه‌ست و خۆرایی له مان یووه‌وه رووی له یانه‌ی یۆڤێنتۆس كرد و جارێكی دیكه وه‌ك گرانترین یاریزانی جیهان گه‌ڕایه‌وه مانچسته‌ریونایتد .