په‌یامنێری كوردستان24: ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆتاییهات
K24 - به‌غدا:
شیڤان جه‌باری په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆتاییهات و كۆی 260 په‌رله‌مانتار له هۆڵی په‌رله‌مان ئاماده‌بوون، تاكو ئێستا روون نییه چه‌ند كه‌سیان ده‌نگیان داوه.
جه‌باری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر كاندیدێك توانی 167 ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وا ده‌بێته سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق، كه ده‌كاته له‌سه‌دا 50 + یه‌ك.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و له گه‌ڕی یه‌كه‌می ده‌نگدان هه‌ر پێنج كاندید ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ست نه‌هێنا، ئه‌وا ته‌نیا دوو كاندیدی خاوه‌نی زۆرترین ده‌نگ ده‌مێننه‌وه و گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان له نێوانیاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌وانیی دیكه‌ش دوور ده‌خرێنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستیپێكردووه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ سالم عیساویی و شه‌علان كه‌ریمه.
پێشتریش فەرمانگەی میدیایی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق بە ئامادەبوونی 260 پەرلەمانتار دەستیپێکرد، ئەمەش لە کاتێکدایە، یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێویستی بە دەنگی 168 پەرلەمانتارە.
هەروەها ناوی چەند كاندیدێكی سووننە بۆ پۆستی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌وانه شەعلان کەریم، کاندیدی حزبی تەقەدووم، سالم عیساوی کاندیدی هاوپەیمانی سیادە، مەحموود مەشهەدانی کاندیدی هاوپەیمانی عەزم. بەگوێرەی زانیارییەکان سووننەکان لەسەر هیچ کام لەو کاندیدانە کۆدەنگ نین، بۆیە پێده‌چێت بە دەنگی په‌رله‌مانتاران یەکلایی بكرێته‌وه کێ ببێتە سەرۆکی پەرلەمان.