پێشه‌وا هه‌ورامانی: رێككه‌وتن له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا كراوه به‌و مه‌رجه‌ی جێبه‌جێی بكه‌ن
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، چوارساڵی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌توانین ناوبنێین، چوار ساڵی خۆڕاگری له‌به‌رامبه‌ر قه‌یرانه‌كانی هاوشێوه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا، قه‌یرانی دارایی و دابه‌زینی نرخی نه‌وت. گوتیشی: "له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا كراوه به‌و مه‌رجه‌ی جێبه‌جێی بكه‌ن".
پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی بۆ هه‌مووانی كوردستان24، كه رۆژنامه‌نووس سه‌هێن موفتی پێشكه‌شی ده‌كات، رایگه‌یاند، من نازانم له‌كوێی دوونیا هه‌بووه حكومه‌تێك هه‌وڵبدات نرخی نان هه‌رزان بكات، لایه‌نێكی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت دژ به‌و هه‌نگاوه به‌یاننامه ده‌ربكات.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "زۆر ناجوامێرانه به‌شێك له حزبه سیاسییه‌كان نانی خه‌ڵكیان به‌سیاسی كرد، پرسی هه‌رزانكردنی نان و سه‌موونیان كرده رووداوێكی مه‌ترسیدار".
باسی له‌وه‌شكرد، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ده‌رگاكانی واڵا كردووه، تاكو گوێ له هاووڵاتییانی خۆی بگرێت".
هه‌ورامانی گوتیشی: "به شایه‌تی هاووڵاتییان سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، گۆڕانكاری له زۆر سێكته‌ر ئه‌نجامداوه و جیاوازی زۆر گه‌وره‌ی دروستكردووه".
سه‌باره‌ت به بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی ئابووری له رێگه‌ی سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌و هه‌موو فشاره‌ی له‌سه‌رمانه، گرنگه سه‌رۆكوه‌زیران له‌خه‌می نان بێت و كشتوكاڵ په‌ره‌پێبدات.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، دڵنیایی ئه‌وه ده‌ده‌م، هیچ شتێك روونادات به زیانی خه‌ڵكی كاسبكار ته‌واوبێت.
له‌باره‌ی هێرشه درۆنییه‌كان بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان، گوته‌بێژی حكومه‌ت گوتی: "سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌مباره‌یه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كردووه، به‌شێكی لایه‌نه عێراقییه‌كانیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد".
تایبه‌ت به پرسی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر دوو پرس له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق قسه‌مان كردووه، یه‌كیان مووچه، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش بابه‌تی نه‌وته، بۆ ئه‌م دوو پرسه حكومه‌تی هه‌رێم به‌هه‌موو ورده‌كارییه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ قسه‌ی كردووه، ته‌واوی ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، سه‌ردانی به‌غدایان كردووه و گرێبه‌سته‌كانیان پیشانداوه، له‌باره‌ی ورده‌كاری كاره‌كانییان، روونكردنه‌وه‌یان داوه، كه هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه و دۆسییه‌یه‌كی شه‌فاف بووه".
تایبه‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش، هه‌ورامانی گوتی: "رێكه‌وتن له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا كراوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به ورده‌كاری رێككه‌وتنه‌كه رازی بووه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك، ئه‌گه‌ر له داهاتوودا رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێبكرێت".