به‌ریتانیا.. پۆلیس سه‌رۆكی ئۆركێسترا به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌ستگیر ده‌كات
K24 - هەولێر:
پۆلیسی به‌ریتانیا رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رۆكی ئۆركێسترای به‌ناوبانگی به‌ریتانی به به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر منداڵێكی خوار ته‌مه‌نی یاسایی تۆمه‌تباره.
پۆلیسی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، جان لاتام، سه‌رۆكی ئۆركێسترای به‌ناوبانگی به‌ریتانی كه تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵێكی خوار ته‌مه‌نی یاسایی. روونیشیكرده‌وه، لاتامی ته‌مه‌ن 70 ساڵیان له وێستگه‌ی ڤیكتۆریا بۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی له‌نده‌ن ده‌ستگیر كردووه.
پۆلیس سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، لاتام وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر منداڵه‌كه، هاوكات په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام و ناچاركه‌رانه‌یشی له‌گه‌ڵدا هه‌بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لاتام له به‌رده‌م دادگای وێستمنسته‌ر له له‌نده‌ن رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه ده‌كرێت.
لاتام ساڵی 2020 میدالیای شانازی خزمه‌تگوزارییه‌كانی بواری میوزیك و په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كانی نێوان به‌ریتانیا و رووسیای پێ به‌خشراوه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی ئۆركێسترای فیلهاڕمۆنی پادشایه‌ی و ئۆركێسترای فیلهاڕمۆنی له‌نده‌ن و ئۆركێسترای بی بی سی كردووه.