مۆسكۆ: له 24 كاتژمێری رابردوودا 800 سه‌ربازی ئۆكرانی كوژراون
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 800 سه‌ربازی ئۆكرانی له به‌ره جیاوازه‌كانی جه‌نگ كوژراون.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، زیاتر له 800 سه‌ربازی ئۆكرانی له به‌ره جیاوازه‌كانی جه‌نگ كوژراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، سوپای رووسیا رووبه‌ڕووی چه‌ندین هێرشی درۆنی و مووشه‌كیش بووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، له 24 كاتژمێری رابردوودا، 300 سه‌رباز له ریزی سوپای ئۆكرانیا برینداربوونه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، له‌هه‌موو بوار و لایه‌نێكه‌وه پرۆسه‌ی به‌هێزكردنی رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌تایبه‌ت له بواری ئابووریدا.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.