لە ئەنجامی هێرشێکی داعش سێ سەربازی سووپای عێراق کوژران
K24 – هەولێر:
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کوردستان24 راگەیاند، بە هۆی هیرشێکی چه‌كدارانی داعش بۆ سەر رێگەی بێجی-حەدیسە، سێ سەربازی سوپای عێراق کوژراون و یەکێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، سەربازە كوژراو و برینداره‌كان سەر بە لیوای کۆماندۆی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە بوون و داعش لە کاتی ئەرکەکەیاندا هێرشی کردوونەتەسەر.
پێشتریش ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌ریتانی رایگه‌یاندبوو، دوای به‌ركه‌وتنی چه‌ندین گورزی به‌هێز له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانه‌وه، هێرشه‌كانی داعش له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا لاواز بووه، ته‌نیا له‌و وڵاتانه نه‌بێ كه ناكۆكی ناوخۆیی و قه‌یرانی ئابووریان تێدا به‌رده‌وامه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌سه‌دا 90ـی هێرشه‌كانی داعش له عێراق كه‌میكردووه.