ئینفۆگرافیک .. کێ لە کۆڕبەندی داڤۆس 2024 بەشدارە؟
K24 - هەولێر:
داڤۆس، ئەو شوێنەی بیر و ڕای جیاواز و سەرکردە و کەسایەتی دیار لە سەرانسەری جیهان کۆدەکاتەوە. داڤۆس بۆ 54 ساڵ لەسەر یەک بووەتە سەکۆیەک بۆ کۆکردنەوەی سەرکردە، بزنسمان و کەسایەتییەکان بە مەبەستی رەخساندنی گفتوگۆی کراوە و بنیاتنەر لەسەر پێشکەوتنی کۆمەڵگە و چارەسەرکردنی کێشە و ئالنگارییە جیهانییەکان.
داڤۆس دەنگ و رەنگە جیاوازەکان کۆدەکاتەوە، بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کێشە و ئالنگارییە جیهانییەکان. لەکاتێکدا شەڕ و ئاڵۆزی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە، داڤۆس چەندین سەرۆک و سەرکردە و نوێنەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کۆکردوونەتەوە بە مەبەستی خستنەڕووی چارەسەر.
داڤۆس چەندین سەرکردە و نوێنەری ناوچەکەی پێکەوە کۆکردوونەتەوە، لەوانەش مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بشەر خەساونە سەرۆکوەزیرانی ئوردن، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆکوەزیرانی قەتەر و فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە.
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە 52ەمین و 53ەمین كۆڕبەندی داڤۆسی بەشداربوو، چەندین دیدار و کۆبوونەوەشی لەگەڵ سەركردەی وڵاتان بزنسمان، كۆمپانیا و وەبەرهێنەران هەبوو. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کوردستان بگاتە ئاستێکی دیکە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی بەهێزتربوون، دەیان کۆمپانیا و وەبەرهێنیش هاتنە هەرێمی کوردستان و بازاڕێکیش بۆ بەرهەمە ناوخۆییەکانی کوردستان دۆزرایەوە.
لەم ئینفۆگرافیکەدا، سنوور ئالانی باس لە بەشداربووانی کۆڕبەندی داڤۆس 2024 دەکات: