بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ کوردستان24: گەشتەکانی فڕۆکەخانە بەردەوامن

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

K24 – هەولێر:

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر بەردەوامن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (16ـی کانوونی دووەمی 2024) ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر بەردەوامن و تا ئێستا هیچ گەشتێک رانەگیراوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (16ـی کانوونی دووەمی 2024) ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەبارەت بەو هێرشانەی ئەمشەو کراونەتە سەر سنووری پارێزگای هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، هەولێر ئارامە و لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ هەر حاڵەتێک و ئەگەرێکی نەخوازراو و لەخزمەت هاووڵاتییان دەبن.

درەنگانی شەوی دووشەممە (15ـی کانوونی دووەمی 2024)، لە شاری هەولێر چەند دەنگێکی گەورە بیسترا، بە پێی زانیارییەکان هێرشەکە مووشەکی بووە لە نزیك مەلا ئۆمەر و گوندی کەلەکین کەوتوونەتە خوارەوە.