پاش کەمێکی تر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پاش کەمێکی تر راگەیەندراوێک لەبارەی هێرشە مووشەکییەکانی ئەمشەوی سەر شاری هەولێر بڵاودەکاتەوە.

درەنگانی شەوی دووشەممە (15ـی کانوونی دووەمی 2024)، لە شاری هەولێر چەند دەنگێکی گەورە بیسترا، بە پێی زانیارییەکان هێرشەکە مووشەکی بووە لە نزیك مەلا ئۆمەر و گوندی کەلەکین کەوتوونەتە خوارەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک بۆ کوردستان24، لە هێرشەکەی سەر هەولێر چوار هاووڵاتی شەهیدبوون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون کە سەرجەم قوربانییەکان هاووڵاتی مەدەنین و زیان بە خانوو و ماڵی ژمارەیەک هاووڵاتیش کەوتووە.

لەلایەن خۆیەوە، لە راگەیەندراوێکدا سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرپرسیاریەتی خۆی لە هێرشەکەی سەر هەولێر راگەیاند و ئاشکرایکردووە هێرشەکە بە مووشەکی بالیستی بووە.