لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران گەیشتە هەولێر

گەیشتنی لیژنەی لێکۆڵینەوەی عێراق
گەیشتنی لیژنەی لێکۆڵینەوەی عێراق

K24 - هەولێر

لیژنەی لێکۆڵینەوەی حکومەتی عێراق لە هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتنە هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیان لێکرا.

بەگوێرەی ئەو نووسراوەی دەست کوردستان24 کەوتووە، لیژنەکەی حکومەتی عێراق بە فەرمانی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق پێکهاتووە، کە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەرۆکایەتی لیژنەکە دەکات و هەر یەک لە، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بریکاری دەزگای هەواڵگری، سەعد نەعیم نوێنەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ماجد عەبدولحسێن، نوێنەری وەزارەتی بەرگری ئەندامی لیژنەکەن و سەردانی شوێنی هێرشە مووشەکییەکانی شەوی رابردوو دەکەن، لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کراونەتە ئامانج.

فەرمانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکان
فەرمانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکان