سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: به‌هانه‌ى سوپاى پاسداران بۆ هێرشه‌كه به ته‌واوى بێ بنه‌ما و دووره له راستييه‌وه
K24 – هەولێر
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر دەکات و رایگەیاند: به‌هانه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ هێرشه‌كه به ته‌واوى بێ بنه‌ما و دووره له راستييه‌وه.
لە پەیامی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هاتووە: "زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه دوژمنكارييه ده‌كه‌ين كه سوپاى پاسدارانى ئێران شه‌وى رابردوو به مووشه‌كى دوورهاوێژ كرديه سه‌ر هه‌ولێر و له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى شه‌هيد و بريندار بوون. سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين، هاوسۆز و هاوخه‌ميانين و هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين".
سەرۆکایەتی هەرێم راشیگەیاند: "به‌رده‌واميى به ئامانجگرتنى هه‌رێمى كوردستان و شه‌هيدكردنى هاووڵاتييان، تاوانكارييه‌كى بێ پاساو و دژ به ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان و دراوسێيه‌تى و به‌ها مرۆيييه‌كانه، هه‌روه‌ها پێشێلكردنێكى زه‌قى سه‌روه‌رى و ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقه. هه‌رێمى كوردستان هه‌رگيز بۆ هيچ لايه‌نێك سه‌رچاوه‌ى هه‌ره‌شه نه‌بووه و نابێت".
راشیگەیاندووە: "به‌هانه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ هێرشه‌كه به ته‌واوى بێ بنه‌ما و دووره له ڕاستييه‌وه، بۆيه داوا له حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق ده‌كه‌ين به‌په‌له ده‌ست به لێكۆڵينه‌وه بكات بۆ ده‌رخستنى ڕاستييه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌ركى خۆى له پاراستنى هه‌رێمى كوردستان به‌جێ بگه‌يه‌نێت و ڕێ له‌و هێرشانه بگيرێت".