شیرین فوئاد مەعسوم: ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌یانه‌وێت شكسته‌كانیان بۆ شوێنی دیكه بگوازنه‌وه
K24 - هەولێر:
پسپۆرێکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه هێرش ده‌كرێته سه‌ر كوردستان. گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی هێرشیانكردووه، ده‌یانه‌وێت شكسته‌كانیان بۆ شوێنی دیكه بگوازنه‌وه".
شیرین فوئاد مەعسوم، پسپۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان له واشنتۆنه‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، بێگومان ئه‌و جه‌نگه‌ی له غه‌ززه له ئێستادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئێران پێوه‌ی تۆمه‌تباره، بۆیه تاران ده‌یه‌وێت كاریگه‌ری ئه‌و شه‌ڕه بۆ شوێنی دیكه بگوازێته‌وه.
شیرین فوئاد مه‌عسووم راشیگه‌یاند، به‌داخه‌وه كه‌س به‌رگری له هه‌رێمی كوردستان ناكات، هه‌موو ئه‌و به‌یاننامانه‌ی له‌باره‌ی هێرشه‌كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، هیچ مانایه‌كیان نییه، چونكه به كردار تاكو ئێستا كه‌س هیچی نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێران له هێرشه‌كانی بوه‌ستێنێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "به‌بیانووی بوونی ئیسرائیل له‌هه‌رێمی كوردستان، ره‌نگه له داهاتوودا ئه‌و هێرشانه دووباره ببنه‌وه و وڵاتی دیكه‌ش هێرشی هاوشێوه ئه‌نجام بدات، چونكه هه‌روه‌كو گوتم كه‌س به‌رگری له كوردستان ناكات".
ئه‌و پسپۆره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تاكو ئێستا ئێران بیانوێكی كاریگه‌ری دیارینه‌كردووه، كه بۆچی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كورد، جیا له‌وه‌ش ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كونسوڵخانه‌یان له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، هیچ هه‌نگاوێكیان به‌ئاراسته‌ی به‌رگریكردن له كورد نه‌هاوێشتووه.
ئەمە لە کاتێکدایە نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: "کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد."
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، "چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە".
هه‌روه‌ها ئەمڕۆ سێشەممە، 16-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس، باسی لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هێرشەکەی سەر هەولێری بە "بێ پاساو و نامەردانە" ناوبرد و گوتی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. لەوانە کاکە پێشڕەو و کچەکەی و هەندێک کەسی دیکە لە خێزانەکەی بوونە قوربانی و برینداربوون. گوتیشی: "هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش زوو چاک ببنەوە".
وەکو ئەوەی سەرۆکوەزیران باسی کرد، "ئەم هێرشە دوژمنکارییە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، هیچ هۆکارێکی نییە و، بەبێ پاساوە". جەختیشی کردەوە، "ئێمە لە هەرێمی کوردستان ئەوەی لە تواناماندا بووە کردوومانە بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین و، بە شێوەیەکی ئاشتییانە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ پەرە پێ بدەین، بەڵام ئەم هێرشانە بەداخەوە کە زۆر زۆر بێ هۆکارن و نابێت بەهیچ جۆرێک بێ وەڵام بمێننەوە".
مەسرور بارزانی دەستخۆشی لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر دەکات و داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات "یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی کۆتایی بەم جۆرە هێرشانەی دەکرێنە سەر خەڵکی بێ تاوان و بێ دەسەڵاتی کوردستان بهێندرێن و، رێگەمان بدەن ئێمە بە ئاشتی و ئازادی لە وڵاتەکەی خۆمان بتوانین بژین".
هه‌روه‌ها وەزیری ناوخۆی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بێدەنگی هەموولایەک لە ناوخۆ و نێودەوڵەتی وایکردووە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران دووبارە ببنەوە.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر كرد و رایگه‌یاند، ئەم هێرشە ناڕەوا و تاوانکارییە ئامانجى تێکدانى سەقامگیرى هەرێمى کوردستان و دروستکردنى پشێوییە و پێشێلکردنى یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەرى هەرێمى کوردستان و عێراقە.
هه‌روه‌ها قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر تایبەت بۆ کوردستان24 گوتی: ئاشكرایە و بۆمان روون بووەتەوە ئەم خانووەی مووشەکبارانکراوە ماڵی بازرگانێکی مەدەنییە، نەک بنکەی موسادی ئیسرائیل.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان له په‌یامێكدا ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر كرد و رایگه‌یاند، خەڵکی کوردستان ئاشتی دەوێت، نەک درۆن و مووشەک.
هه‌روه‌ها ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، شەوی رابردوو لە ئەنجامی مووشەک بارانکردنی شارەکەمان بەناڕەوا لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ژمارەیەک هاووڵاتیی شەهید و برینداربوون.