ئێران بۆ ئه‌مه‌ریكا: ئەگەر زیان بەر رێكکەوتن بكەوێ ھۆكارەكەی ئێوه‌ن

"ئەوەی ئەمریكییەكان لە رێکكەوتندا بەرامبەر ئێران دەیكەن ھەڵەیە"

K24 - هه‌ولێر:

ھەواڵدەری ئیلنا بڵاویكردەوە وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف گوتی:"ئەمریكییەكان بەھۆی ئەوەی لەبەردەم ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریدان، دەیانەوێ رێگەیەك ھەڵبژێرن بۆ ئەوەی سوودی بۆ خۆیان ھەبێ".

ھاوكات گوتوویەتی ئەوەی ئەمریكییەكان لە رێکكەوتندا بەرامبەر ئێران دەیكەن ھەڵەیە و لە ئەنجامدا خۆیان زەرەرمەند دەبن.

زەریف وتوشیەتی، لە رێكکەوتنی ناوكیدا ئێران دەستی ئاوەڵایە و لە رێگەی ئەو یاسایانەی لەلایەن رێبەری ئێران عەلی خامنەیی بۆیان دانراون، ئێران ھیچ زیانێک ناكات.

لەسەر خاڵەكانی جێبەجێكردنی رێكکەوتنی ناووكی و پابەندبوونی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك بەو رێكکەوتنە، ماوەیەكی زۆرە لێدوانی توند دەدرێ و ئێران و ئەمریكا یەكتر بە پێشێلكردنی رێكکەوتنەكە تۆمەتبار دەكەن.