هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان هێرشەکانی ئێران شەرمەزار دەکەن

kurdistan24.net

K24 – هەولێر

چین و توێژە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دژی هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر و بە ئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل بەردەوامن لە ناڕەزایی دەربڕین و داوای هاتنە دەنگ لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن.

لە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران لە شەوی 16/1/2024، کە ماڵی هاووڵاتییەکی لە هەولێر کردە ئامانج، پێنج هاووڵاتیی شەهید و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.