دامەزراوەی داکۆکیکردن و پاراستنی کریستیانەکانی عێراق هێرشەکانی سەر هەولێر ئیدانە دەکات

هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر هەولێر
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر هەولێر

K24 - هەولێر

دامەزراوەی داکۆکیکردن و پاراستنی کریستیانەکانی عێراق لە ئەمریکا، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ گیانی شەهیدانی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر.

لە پەیامێکدا دامەزراوەی داکۆکیکردن و پاراستنی کریستیانەکانی عێراق هاوخەمی خۆیان دەربڕیوە و رایدەگەیەنن، وەک دۆستی دێرینی عێراقی کلدانی ئەمریکی بۆ گەلی نیشتمانپەروەری کوردستان بە توندی ئیدانەی هێرشی قێزەون و خراپەکارانەی ئێران دەکەین بۆ سەر شاری هەولێر.

هەروەها پشتگیریی و پشتیوانی خۆیان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دوپاتکردووەتەوە و رایدەگەیەنێت، وەک هەمیشە لە واشنتۆن بەردەوام دەبن لە داکۆکییە بێوچانەکانیان لە سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان.