فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا: حوسییەکان بە مووشەکی بالیستی کەشتیەکی ماڵتا بە ئامانج دەگرن

کەشتیە سەربازییەکانی ئەمریکا
کەشتیە سەربازییەکانی ئەمریکا

K24-هەولێر:

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، حوسییەکانی یەمەن کەشتییەکی ماڵتایان بە مووشەکی بالیستی لە گەرووی باب ئەلمەندەب لە دەریای سوور بە ئامانج دەگرتووە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە، کەشتیەکەش توانیویەتی لە دەریای سوور تێپەڕ بێت.

فەرماندی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایدەگەینێت، چوار مووشەکی بالیستیی دژی کەشتیی حوسییەکانی یەمەنیان لە دەریای سوور تێکشکاندووە، مووشەکەکانیش لەو شوێنانەوە ئاراستە دەکەن کە لە یەمەن کۆنتڕۆڵیان کردووە، هەر لەوێوە هەڕەشە لەسەر کەشتییە بازرگانییەکانی ئەمریکا لە دەریای سوور دروستدەکەن،

پێشتر فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو هێرشانە مەترسین لەسەر بازرگانیی نێودەوڵەتی و ئاسایشی دەریا، تیمەکانی دەریایی نوێنەرایەتی وڵاتانی جودا جودای جیهان دەکەن، ژیانیان دەکەوێتە مەترسی، دەزانین ئەو هێرشانەی  حوسیەکان ئەنجامی دەدەن، لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیشی وەڵامی گونجاویان دەدەنەوە.