رووحانى سكاڵا له دژى كهسايهتييه ئاينييهكان تۆمار دهكات
K24 – ههولێر:
جێگری بەشی مافناسیی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، حەسەن رووحانی لە هەفتەکانی رابردوودا بە هۆی تۆمەتباركردن و ناوزڕاندنی ئاشکرا، سکاڵای لەسەر هەندێک لە مەلاکانی ئێران تۆمار کردووە.
ئاژانسی ميهر بڵاويكردهوه، مەجید ئەنساری، پێشنوەڕۆی رۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاندووە، سەرۆک کۆمار لە سكاڵاکەیدا گوتوویەتی: بەداخەوە ههندێک لەو کەسانەی وەک من جلی مەلایەتییان لەبەرە، کە جلی ئەخلاقی پێغەمبەرە، لە ریزی پێشەوەی تێکشاندنی ئەخلاقن.
ئەنساری گوتی: بەداخەوە کەسانێک هێشتا دۆسییەی هەڵبژاردنەکانیان دانەخستووە و لەو دۆسییەدا بەدوای بێڕێزی و ناوزڕاندنەوەن کە ئەمە دوور لە ئەخلاقە.
میدیاکانی نزیک لە رووحانی راینهگەیاندووە، لە کاتێکدا نزیکەی ساڵێک ماوە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆک کۆماریی ئێران بەڕێوەبچێت و پێدەچێت حەسەن رووحانیش بۆ ئەم پۆستە خۆی بپاڵێوێتەوە، بەشێک لە مهلاکانی لایەنی بەرامبەری لە ئێستاوە هەڵمەتەکانی دژ بە رووحانیان دەستپێکردووە.