سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر کۆبوونەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە داڤۆس کۆبووەوە و بابەتی سەرەکیى کۆبوونەوەکەشیان تایبەت بوو بە هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کۆبووەوە.

بابەتی سەرەکیى کۆبوونەوە تایبەت بوو بە هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر. سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان پرسە و هاوخەمیى خۆی بە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیاند. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێشێلکردنی سەروەریى عێراق و بەئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.

لە بەشيکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پێویستیى چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا.