سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا کۆبوونەوە
K24 – هەولێر:
سهرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا کۆبووەوە.
رۆژی چوارشەممە (17ـی کانوونی دووەمی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ههرێمى كوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیى داڤۆس، لەگەڵ گیر پیدرسن، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هێرشی مووشەکیى ئێران بۆ سەر هەولێر تاوتوێ کرا. هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق و کوردستان و ناوچەکە.
دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا و هەوڵەکانی نووسینەوەی دەستووری سووریا و گرنگیی پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان لەنێویشیاندا گەلی کورد، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.