سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن کۆبووەوە
K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن و سەرۆکی ئەنجومەنی ئینتیقالی باشوور کۆبووەوە.
رۆژی پێنجشەممە (18ـی کانوونی دووەمی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ عەیدەرۆس زوبەیدی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئینتیقالی باشوور کۆبووەوە.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن، بە توندترین شێوە هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر سەرکۆنە کرد و پرسە و هاوخەمی بە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیاند و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئارامیی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیی کردەوە کە هەرێمی کوردستان فاکتەری سەقامگیریی دەبێت لە ناوچەکە.