ئه‌بریشیه‌ی به‌غدا و كوه‌یت په‌یامێكی هاوخه‌می و پشتیوانی ئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌كات
K24 – هەولێر:
ئه‌بریشیه‌ی به‌غدا و كوه‌یت و كه‌نیسه‌كانی رۆمی ئه‌رسۆزۆكسی سه‌باره‌ت به هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌بریشیه‌ی به‌غدا و كوه‌یت و كه‌نیسه‌كانی رۆمی ئه‌رسۆزۆكسی سه‌ر به هه‌ردوو ئه‌بریشیه‌كه سه‌باره‌ت به هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر په‌یامێكی هاوخه‌مییان ئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه و رایده‌گه‌یه‌نن "هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر دوژمنكارییه‌كی ئاشكرایه و خه‌ڵك و خۆشه‌ویستانی ئێمه‌یان به‌ئامانج گرتووه."
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌بریشیه‌ی به‌غدا و كوه‌یتدا هاتووه "به‌هۆی شه‌هیدبوونی هاووڵاتییانی سڤیله‌وه كه به مووشه‌كی سته‌م شه‌هیدبوون به ناوی كه‌نیسه‌ی رۆمی ئه‌رسۆزۆكسی هاوخه‌می و ماته‌مینی خۆمانتان پێ راده‌گه‌یه‌نین و داواكارین له خوا سه‌بر و ئارامی به كه‌سوكارییان بدات."
ئه‌بریشیه‌ی به‌غدا و كوه‌یت له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێن، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه هاوخه‌می و هاوسۆزی و خۆشه‌ویستی خۆمان بۆ هاووڵاتییان و دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رببڕین و له‌پاڵ سه‌ركردایه‌تی حه‌كیمی هه‌رێمی كوردستاندا بوه‌ستین.
ئه‌بریشیه‌ی به‌غدا و كوه‌یت زیاتر ده‌ڵێت "جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران له خوا داواكارین هێز و ئارامی و حیكمه‌تتان پێ ببه‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی نموونه‌ییتان له دانبه‌خۆداگرتن و جێگیری له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بارودۆخه زه‌حمه‌ته‌كان به‌رده‌وام بێت."
هه‌روه‌ها ئه‌بریشیه‌ی به‌غدا و كوه‌یت هیواخواز و تكاكاره هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو پیلانێك پارێزراو بێت و به ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان بمێنێته‌وه.