کۆنگرێسمانێکی ئەمەریکی: ئازایەتی کوردەکان لە شەڕی دژی تیرۆرستان لەیاد ناکەین

جیم سکۆت، کۆنگرێسمانی ئەمەریکی
جیم سکۆت، کۆنگرێسمانی ئەمەریکی

K24 – هەولێر:

کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی دەڵێت: کوردستان لەتێکشکاندنی داعش و شەڕی تیرۆر هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمەریکا بوو، ئێستاش دەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر یەکگرتووبین.

جیم سکۆت، کۆنگرێسمانی ئەمەریکی تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئێمە ئازایەتی کوردەکان لە شەڕی دژی لەیاد ناکەین، ئێستا ئێمە لە شەڕی تیرۆرداین و دەبێت پێکەوە هەماهەنگبین و پێکەوە لەم شەڕەدا سەرکەوتووبین.

ئەو کۆگرێسمانە ئەمەریکییە دەڵێت: کوردستان هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمەریکا بوو لە تێکشکاندنی داعش. باسی لەوەکرد، دەبینین لە سەرانسەری جیهان دیکتاتۆرەکان دژی دیموکراسی و ئازادی دەجەنگن.

جیم سکۆت، گوتیشی: ئێستا جەنگی چاکە و خراپەیە لە جیهان، ئەوانەی ئازادیان خۆشدەوێت و پشتیوانی لە دیموکراسی دەکەن دەبێت یەکگرتووبن و پەیامێک بدەنە دیکتاتۆرەکانی جیهان.