تۆم حەرب: سەقامگیری هەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا گرنگە

ەڕێوەبەری هاوپەیمانی ئەمەریکی رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ دیموکراسی
ەڕێوەبەری هاوپەیمانی ئەمەریکی رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ دیموکراسی

K24 – هەولێر:

بەڕێوەبەری هاوپەیمانی ئەمەریکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دیموکراسی، رایدەگەیەنێت، دیموکرات و کۆمارییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ ئەوەن هێرش بکرێتە سەر ئێران. گوتیشی: دەبێت وەڵامی هێرشەکانی ئێران بدرێتەوە، چونکە هەڵسوکەوتەکانی ئێران بەرامبەر ناوچەکە کێشە بۆ ئاسایشی و سەقامگیری ناوچەکە دروست دەکات.

تۆم حەرب، بەڕێوەبەری هاوپەیمانی ئەمەریکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دیموکراسی، لەمیانەی بەشداریکردنی لە گەشتی دواهەواڵی کاتژمێر 23ـی کوردستان24 رایگەیاند، هەندێک هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دروستبووە کە ئیدانەی هێرشەکەی ئێرانیان بۆ سەر هەولێر کردووە، لە ئەمەریکاش دەڵێن کێشەکە کە ئێستا رووبەڕووی دەبینەوە ئێرانە و ئەو وڵاتە سەری مارەکەیە.

بەڕێوەبەری هاوپەیمانی ئەمەریکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دیموکراسی، دەڵێت: دەبێت وەڵامی هێرشەکانی ئێران بدرێتەوە، چونکە هەڵسوکەوتەکانی ئێران بەرامبەر ناوچەکە کێشە بۆ ئاسایشی و سەقامگیری ناوچەکە دروست دەکات.

تۆم حەرب، ئاماژەی بەوەدا، زۆر ئەندامی کۆنگرێس هەن داوا لە بایدن دەکەن لە ئێران بدات بە کردار، چونکە بەم شێوەیە نەبێت تێناگات بۆیە دەبێت پەیامی لەو شێوەیەی بۆ بنێردرێت.

بەڕێوەبەری هاوپەیمانی ئەمەریکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دیموکراسی، گوتیشی: دیموکرات و کۆمارییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ ئەوەن هێرش بکرێتە سەر ئێران، بە دیاریکراوی لە پاڵاوگە نەوتییەکانی بدرێت بۆ ئەوەی پەیامێکی توندی پێبگات.

تۆم حەرب، باسی لەوەشکرد، ئەم ئیدارەی ئەمەریکا لاوازە، لە سەردەمی ترەمپدا زۆرترین سزا بەسەر ئێراندا سەپێندرا، سزای خستە سەر حووسیەکانیش، بایدن ئەو سزایەی لەسەر حووسییەکان هەڵگرت، دواتر دیسانەوە خستیەوە نێو لیستی تیرۆرەوە.

بەڕێوەبەری هاوپەیمانی ئەمەریکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دیموکراسی، ئەوەشی خستەڕوو، سەقامگیری هەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا گرنگە، بەڵام بەداخەوە ئەم ئیدارە لاوازەی ئەمەریکا وەکو پێویست نەیتوانییوە وەڵامی پێشێلکارییەکانی ئێران بداتەوە، هەرە ئەمەش وایکردووە هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر هەڕەشەوە.

تۆم حەرب، سەرجنی بۆ ئەوەش راکێشا، لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکە و بارگەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دیاریکراوی عێراق و سووریا، تا ئێستا هیچ سەربازێکی ئەمەریکا زیانیان بەرنەکەوتووە، ئەگەر سەربازەکانیان بە ئامانج نەکرێت ئەوا هەرگیز رای گشتی ئەمەریکا هانی ئەو ئیدارەیەی ئێستای نادات کە هێرش بکاتە سەر ئێران.

بەڕێوەبەری هاوپەیمانی ئەمەریکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دیموکراسی، لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا، ئێران هەر شوێنێک بکاتە ئامانج دەڵێت بنکە و بارەگای مۆسادی لێیە، بۆیە دەیەوێت سۆزی خەڵکەکەی خۆی رابکێشێت و پاساوێکیش بۆ هێرشەکانی بهێنێتەوە.