یوسف سه‌بری: ئێران هه‌وڵ ده‌دات شكست به رۆڵی كارای هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه‌دا بهێنێت
K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات ئێران هه‌وڵ ده‌دات شكست به رۆڵی كارای هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه بهێنێت. ده‌شڵێت به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رگری له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی كانوونی دووه‌می 2024) یوسف سه‌بری، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان گوزارشت له شارێكی سڤیل، به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و هۆكاری سه‌قامگیری له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، بۆیه كۆماری ئیسلامی ئێران به ئامانجی ده‌گرێت و هه‌وڵ ده‌دات شكست به رۆڵه ئه‌رێنییه‌كه‌ی بهێنێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه.
یوسف سه‌بری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێران به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات ئیراده‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بشكێنێت، به‌تایبه‌تی كه هه‌رێمی كوردستان ئاماده نییه مل بداته به‌ر هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سیاسی، ئه‌منی و سه‌ربازی و ئابووری و هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیكه.
یوسف سه‌بری باسی له‌وه‌ش كرد، به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و هێرشانه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر ئه‌نجامی دا هێرشی دوژمنكارانه‌ن و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ركدار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی توندی به‌رامبه‌ریان هه‌بێت.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی ئێران به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی هه‌مان هێرش و ده‌ستدرێژی عێراقه كه له ساڵی 1990ـدا بۆ سه‌ر كوه‌یت ئه‌نجامی دا و دواتر كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه.
نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: "کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد."
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، "چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە".
هه‌روه‌ها رۆژی سێشەممە، 16-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس، باسی لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هێرشەکەی سەر هەولێری بە "بێ پاساو و نامەردانە" ناوبرد و گوتی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. لەوانە کاکە پێشڕەو و کچەکەی و هەندێک کەسی دیکە لە خێزانەکەی بوونە قوربانی و برینداربوون. گوتیشی: "هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش زوو چاک ببنەوە".