شوكری جه‌میل: ئێران ره‌چاوی ئه‌وه ناكات له رووی بازرگانییه‌وه سوود له هه‌رێمی كوردستان ده‌بینێت
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت ئێران ره‌چاوی ئه‌وه ناكات سوود له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌بینێت له رووی بازرگانییه‌وه، هاوكات داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی كانوونی دووه‌می 2024) شوكری جه‌میل، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی دهۆك تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان سنوورێكی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و چه‌ندین مه‌رز و ده‌روازه له نێوانیادا هه‌یه و عێراق و هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكن له‌و 15 وڵاته‌ی ئێران راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵیاندا ئاڵوگۆڕ ده‌كات و عێراق و هه‌رێمی كوردستان زۆرترین ئاڵ‌وگۆڕیان له‌گه‌ڵدا هه‌یه.
شوكری جه‌میل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عێراق به رێژه‌یه‌كی زۆر پشت به كه‌لوپه‌ل و كاڵای ئێرانی ده‌به‌ستێت و ئێران ساڵانه چه‌ندان ملیار دۆلار قازانج و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كۆمه‌ڵیك بابه‌تی سیاسی و ئه‌منی و هه‌واڵگری هه‌یه ئێران له‌به‌رچاویان ده‌گرێت و بابه‌ته بازرگانییه‌كان له‌و حاڵه‌تانه‌دا له‌به‌رچاو ناگرێت.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی دهۆك جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێران له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هێرشی مووشه‌كی كرده سه‌ر هه‌ولێر و ماڵی بازرگانێكی ئاسایی كرده ئامانج، كه هیچ پاساوێكی بۆی نییه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر ئێران له‌و سیاسه‌ته‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت، كه‌رتی ئابووری و بازرگانی له ئاستی پێویستدا نابێت و بازرگان و بزنسمانه‌كان ناچار ده‌بن به‌دوای شوێنی دیكه‌دا بگه‌رێن بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی لێ ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی دهۆك رایگه‌یاند، داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن پشتیوانی له سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و پاڵپشت بن بۆ رێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: "کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد."
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، "چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە".
هه‌روه‌ها رۆژی سێشەممە، 16-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس، باسی لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هێرشەکەی سەر هەولێری بە "بێ پاساو و نامەردانە" ناوبرد و گوتی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. لەوانە کاکە پێشڕەو و کچەکەی و هەندێک کەسی دیکە لە خێزانەکەی بوونە قوربانی و برینداربوون. گوتیشی: "هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش زوو چاک ببنەوە".