یوسف عوسمان: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی شه‌هید پێشڕه‌و زه‌بری ده‌روونی دروست ده‌كات
K24 – هەولێر:
پسپۆڕێكی ده‌روونی ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هید پێشڕه‌ودا هاتووه، زه‌بری ده‌روونییه و تا ماوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌رییه‌كانی ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 20ـی كانوونی دووه‌می 2023) یوسف عوسمان، پسپۆڕی ده‌روونی له‌باره‌ی بوار و لایه‌نی ده‌روونییه‌وه دوای رووداوی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ماڵی شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یی له هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و جۆره هێرشانه كاریگه‌رییه‌كی توند به‌سه‌ر ده‌روون و جه‌سته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه به‌جێده‌هێڵێت و ره‌نگه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ كاریگه‌رییه‌كانی بمێنێته‌وه.
یوسف عوسمان روونیشیكرده‌وه، رووداوه لهناكاوهكان فشارێكی توندی ده‌روونی به‌جێده‌هێڵن، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نیا ئه‌و كاتانه‌ی له بیر ده‌مێنێته‌وه، كه له كاتی رووداوه‌كه‌دا له هۆش خۆی ده‌چێت، فشاره‌كان ئه‌وه‌نده به‌هێزن كه تا ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌موو رووداوه‌كانی به‌بیر نایه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و جۆره رووداوه فشارهێنهرانه ده‌بنه هۆی تێكچوونی هۆڕمۆنه‌كان و پچڕانی یاده‌وه‌رییه‌كان و شێواندنی هه‌ر چی بیركردنه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌ت له كاته زووه‌كانی كاتی رووداوه‌كه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خێزانی شه‌هید پێشڕه‌ودا هاتووه كاره‌ساته، بۆیه بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و خێزانه له كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانی سه‌ریان، باشتر وایه كه‌سه نزیكه‌كانی له ده‌وروبه‌ری بن و ئاماده‌ییان هه‌بێت. گوتیشی، له رووی ده‌روونییه‌وه ده‌بێت ورده ورده رووداوه‌كان به بیر ئه‌و خێزانه بهێنرێته‌وه و نابێت رووداوه‌كانی لێ بشاردرێته‌وه تاوه‌كو رووداوه‌كه و ئه‌نجامه‌كانی بۆی نه‌بێته شتێكی نوێ و سه‌رسوڕهێنه‌ر.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه ئه‌و جۆره رووداوانه و ده‌ركه‌وتنی قوربانییه‌كان به‌و شێوه‌یه له‌سه‌ر شاشه‌كان، هه‌مووان نیگه‌ران ده‌كات و ترس و دڵه‌ڕاوكێ له لای هه‌مووان دروست ده‌كات. روونیشیكرده‌وه كه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خێزانی شه‌هید پێشڕه‌ودا هاتووه، زه‌بری ده‌روونییه به‌و پێیه‌ی ئه‌وان بێ‌ئاگا بوونه و هه‌رگیز خۆیان بۆ رووداو و كاره‌ساتێكی له‌و شێوه‌یه ئاماده نه‌كردبوو.
لە گرتەڤیدیۆییەکەدا كه ئه‌م شه‌و 20ـی كانوونی دووه‌می 2023 بڵاوبووه‌وه، هاوسەری شەهید پێشڕەو دزەیی باس لە شەوی رووداوی هێرشە مووشەکییەکە دەکات و رایدەگەیەنێت، منداڵەکانی لەکاتی هێرشەکەدا لەگەڵ دایەنەکەیان لە ژووری خۆیان بوونە و شەهید پێشڕەویش لەگەڵ هاوڕێیەکی بووە بەناوی کەڕەم.
ئەو گرتەڤیدییە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاوبووتەوە، هانا جووتیار، هاوسەری شەهید پێشڕەو دزەیی وردەکاریی شەوی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ماڵەکان دەگێڕێتەوە و کە پێدەچێت لەکاتی سەردانەکەی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قاسم ئەعرەجی، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی حکومەتی عێراقی لەکاتی سەردانیکردنی بریندارەکانی رووداوەکە لە نەخۆشخانە تۆمارکراوە.
هاوسەری شەهید پێشڕەو دزەیی باسی ئەو شەوە دەکات و دەڵێت: کچ و کوڕەکەم لە ژووری خۆیان بوون، شەهید پێشڕەو و میوانەکەی لە نهۆمی خوارەوە دانیشتبوون و هەر ئەوەندەمان زانی بە مووشەک هێرشمانکرایە سەر.
هاوسه‌ری شه‌هید پێشڕه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌وان له ماڵه‌كه‌یاندا كه ماڵی هه‌میشه‌ییانه له هه‌ولێر له پشووی ئاسایی رۆژانه‌ی خۆیاندا بوون و كه‌ره‌م میخائیل میوانی شه‌هید پێشڕه‌و بوو و به‌یه‌كه‌وه له نهۆمی خواره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یاندا دانیشتبوون كاتێك هێرشه‌كه‌یان كراوه‌ته سه‌ر.
هاوسه‌ری شه‌هید پێشڕه‌و باسی له‌وه‌ش كردووه، كاتێك شه‌هید پێشڕه‌و و رۆژی كوڕی و كه‌ره‌م میخائیل له نهۆمی خواره‌وه نانیان ده‌خوارد، ئه‌و به خزمهتگوزارهكانی گوتووه یه‌ك یه‌ك بڕۆنه خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نان بخۆن، دواتر یهكێكیانی راسپاردووه له خواره‌وه له نزیك شه‌هید پێشڕه‌و و میوانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه له‌به‌ر بوونی هه‌ر پێویستییه‌ك.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، له‌ناو ئه‌و كه‌شه ئاساییه‌ی ماڵه‌كه‌یاندا بوون، له پڕ بینیویه‌تی بن‌میچ (سقف)ـی ماڵه‌كه‌یان كه‌وتووه و هه‌ر ئه‌و كات كه بنمیچه‌كه به ته‌واوه‌تی كه‌وتووه، گوێبیستی ده‌نگی قورئانی پیرۆز بووه و شایه‌تمانی هێناوه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، كه ئه‌و رۆژه رۆژێكی زۆر ئاسایی بوو له كه‌شێكی خێزانی و میوانداریكردندا بوونه و هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه، به‌ڵام هێرش كراوه‌ته سه‌ریان.
نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: "کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد."
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، "چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە".
هه‌روه‌ها رۆژی سێشەممە، 16-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس، باسی لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هێرشەکەی سەر هەولێری بە "بێ پاساو و نامەردانە" ناوبرد و گوتی: "لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. لەوانە کاکە پێشڕەو و کچەکەی و هەندێک کەسی دیکە لە خێزانەکەی بوونە قوربانی و برینداربوون. گوتیشی: "هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش زوو چاک ببنەوە".