ئه‌مه‌ریكا.. 89 كه‌س به‌هۆی شه‌پۆلی سه‌رما و به‌فربارینه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24 – هەولێر:
بەلانی کەمەوە 89 کەس لە ئەمەریکا بەهۆی شه‌پۆلێكی سه‌رما و به‌فربارینه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، کە لە هەفتەی رابردووه‌وه بەشێکی وڵاتەکەی گرتووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، نزیكه‌ی 25 كه‌س له ویلایه‌تی تینیسی و 16 كه‌سیش له ویلایه‌تی ئۆریگۆن به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان له ویلایه‌ته‌كانی ئیلینوی، پێنسلڤانیا، میسیسبی، واشنتن، كنتاكی، ویسكونسن، نیویۆرك و نیوجێرسی تۆماركراوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله سه‌خته‌ی به‌فربارین و سه‌رما له ویلایه‌تی ئۆریگۆن باری نائاسایی راگه‌یه‌ندراوه، كه بووه‌ته هۆی بڕینی كاره‌با له‌سه‌ر 45 هه‌زار كه‌س.
شه‌پۆلی ئه‌و سه‌رمایه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌مه‌ریكای گرتووه‌ته‌وه، بووه‌ته هۆی په‌كخستنی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه له ته‌واوی ناوچه جیاوازه‌كان و داخستنی پرد و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و بارهه‌ڵگره‌كان، به‌هه‌مان شێوه دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستی پورته‌قاڵی كه دۆخێكی مه‌ترسیداره و چاوه‌ڕوانی مه‌ترسی لێ ده‌كرێت له كاتی به‌رده‌وامبوونی.