کەشناسی تورکیا هۆشداریدەداتە 26 شاری باکووری کوردستان و تورکیا
K24 - هەولێر
ناوەندی کەشناسی تورکیا هۆشداری لە شەپۆلێکی بەفربارینی چڕ دەدات و هۆشداریداوەتە دانیشتووانی 26 شاری باکووری کوردستان و تورکیاداوە و رایگەیاندووە، بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەگەر هەیە بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینە پلەکانی گەرما بۆ 10 پلەی سیلیزی ژێر سفر دابەزێن.
ناوەندەکە ئاماژەیداوە، ئەگەر هەیە لە ئەمڕۆوە شەپۆلەکەی بەفربارین لە باکووری کوردستان و تورکیا دەست پێ بکات، هەربۆیە ئاگاداری هاووڵاتییانی کردووەتەوە لە ئەگەری پێویست نەبوون، گەشتی دەرەوەی شارەکانیان نەکەن.
هەروەها رایگەیاندووە، بەگوێرەی پێشبینییەکان لە ئەمڕۆوە تاوەکوو 27ی ئەم مانگە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو لە سەرانسەری وڵاتدا دادەبەزێت، بە تایبەت لە بەشەکانی باکووری رۆژئاوا کاریگەرییەکانی زیاتر دەبێت.